3 ئەفسەری هەواڵگری ئیسرائیل لە هەولێر دەکوژرێن.
ڕۆژنامەی جۆرزالیم پۆستی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد بارەگای هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل دەکەوێتە شاری هەولێر و شەوی سەری ساڵ بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و لەم هێرشەدا ٣ ئەفسەر ئیسرائیل کوژراون و دووکەسیش بریندار بوون.
لە درێژەی ئەم هەواڵەدا باس لەوە دەکرێت کە گواستنەوەی تەرمەکان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر و لەوێشەوە بۆ قەتەر ئەرکێکی قورس بوو چونکە ناچار بوون فڕۆکەخانەی هەولێر دابخەن و بەرپرسانی فرۆکەخانەکەش بە پاساوی تەم و مژەوە فرۆکەخانەکەیان داخست.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامە عیبرییەکە "هێرشەکە شەوی سەری ساڵ کراوەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، کە لەناو ئەو بنکەیەدا، بنکەیەکی سەربە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلی هەبووە"
ئاماژەیبەوەشکردووە "بۆردومانەکە بە درۆنی بۆمبڕێژ ئەنجامدراوە و بەو هۆیەشەوە حەوت سەرباز لەو بنکەیەدا کوژراون"
بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەکە "لەناو ئەو حەوت کوژراوەدا سێ ئەفسەری هەواڵگریی سەربازیی سەربە ڕژێمی زایـ+ــۆنی هەبووە"
شەوی ٣١ ی ١٢ ی ٢٠٢٣، گروپی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاندبو، لەڕێگەی درۆنەوە هێرشیان کردوەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر .
هەواڵی ئەم ڕۆژنامە ئیسرائیلییە لەکاتێکدایە، کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هەمان گروپی چەکدار بە درۆن بۆردومانی دوو شوێنی هەستیاری لە سەری ڕەشn کردوەتە ئامانج .
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو شوێنەی لە سەری ڕەش کراونەتە ئامانج، لەشکری (فەلەک) کە هێزێکی سەربە بنەماڵەی بارزانیتە لەگەڵ دەزگای پاراستنی پارتی .
گروپی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق دەڵێت "ئەوان زانیارییان هەبووە کە ئەو دوو شوێنەی لە سەری رەش بۆردومانیان کردووە، بنکەی دەزگای سیخوڕیی تیرۆریستی موسادی لێ بووە .
بەڵام بەرپرسانی پارتی ئەوە رەتدەکەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەو هەواڵەی ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکەیان نەداوەتەوە .
#بنەماڵەی_بارزانی
#درۆن
#بنکەی_موساد
#سەری_ڕەش
ژمارەی خوێندراو : 2010 جار