زانكۆكانی هەرێم بەردەوام لە پاشەكشەدان و لەدوای زانكۆكانی عێراقیشەوەن

05/08/2019

شاخ پرێس:

نوێترین رِاپۆرتی تایبەت بە رِیزبەندی باشترین زانكۆكانی جیهان دەریدەخات كە بەردەوام زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە زانكۆكانی عێراق رِوو لە پاشەكشە دەكەن و لە رِیزبەندییەكەشدا هیچ پێگەیەكیان نیە .

بەپێی رِاپۆرتەكە، لە دوو ساڵی رِابردوودا ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان پاشەكشەیەكی بەرچاویان كردووە، لەگەڵ ئەوەی بارودۆخی ئاسایش و ئارامی لە هەرێم بە بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عێراق، زۆر باش بووە، بەڵام تەنانەت لە ئاستی زانكۆكانی عێراقیشدا نین . 

سەروەر عەبدولرِەحمان سەرۆكی پەیمانگەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان رِایگەیاندووە "لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان خوێندنی باڵا پاشەكەشەی كردووە، ئەوەش دەگەرِێتەوە بۆ نەبوونی پلان و بەرنامە و رِێكخستنەوەی تایبەتمەندییەكان لە زانكۆكانی هەرێم و نەگونجانیان لەگەڵ خواستی بازارِ و پێویستیەكانی هەرێمی كوردستان" .

دەشڵێت "وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ئاستی پێویستدا نیە و نەبوونی سیاسەتێكی رِۆشنیش لای حكومەتی هەرێم هۆكارێكی دیكەی ئەم پاشەكشەیە كە هەوڵدەدات زانكۆكان زۆرترین ژمارەی خوێندكار وەربگرێت لەسەر حسابی ئاست و جۆری فێركردن و توێژینەوەكان" .
بەوتەی سەروەر عەبدولرِەحمان "یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكانی پشتی پاشەكشەی ئاستی فێركردن و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان بۆ نەبوونی هیچ جۆرە بودجەیەك دەگەرِێتەوە كە حكومەت تەرخانی بكات بۆ توێژینەوە زانستییەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان"

ژمارەی خوێندراو : 248 جار

هەواڵی زیاتر