گومانمان هەیە لە کەوتنەوەی ئاگرەکەی بازاری کەرکوک

19/05/2024

دوای ئەوەی هەندێک لە دوکاندارانی نێو قەیسەری کۆنی کەرکوک هۆکاری سوتانی قەیسەری و کۆگاکانیان بۆ شۆرتی کارەبا گەڕاندەوە،
بەشێکی تر لە دوکانداران و کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری کۆنی کەرکوک، گومانیان هەیە لەوەی هۆکاری ئاگرەکە کارەبا بوبێت، دەڵێن دوو بازاڕی بەرامبەر بەیەک سوتاوە و بەشێک لەو کۆگایانەش سوتاون کە دوورن لە دوکانە سوتاوەکانەوە.
#کەرکوک
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 118 جار

هەواڵی زیاتر