وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆی گشتی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی (ته‌مموز/7) ڕاگه‌یاند و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، داهاته‌كه حه‌وت ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندوه.
ده‌زگای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی ده‌وڵه‌تی (سۆمۆ) له ئامارێكدا بڵاویكرده‌وه، "بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو 104 ملیۆن و 750 هه‌زار و 788 به‌رمیل بوه، داهاته‌كه‌ی زیاتر له حه‌وت ملیار و 184 ملیۆن و 449 هه‌زار دۆلار بوه".
له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كۆی بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی خاو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق بۆ مانگی (ته‌مموز/7) 104 ملیۆن و 255 هه‌زار و 143 به‌رمیل بوه، هاوكات هه‌نارده‌ی كێڵگه‌ی گه‌یاره 495 هه‌زار و 645 به‌رمیل بوه.
به‌پێی ئاماره‌كان مانگی ڕابردو، هیچ نه‌وتێك بۆ ئوردن هه‌نارده نه‌كراوه.
ژمارەی خوێندراو : 42 جار