مورته‌زا عه‌لی، سه‌رۆكی
فراكسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانیكیدا بۆ
رۆژنامەی سەباح بە
رۆژنامەی سەباح-ی ڕاگه‌یاندوە: پەرلەمان لە کۆتایی خولەکەی نزیک دەبێتەوە، هەر
فشارێک بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکان مه‌حاڵه"، جەختیشی لەوەکردەوە کە
"بارودۆخی ئێستا ڕێگە نادات لە چەند مانگی داهاتودا دانیشتنی زیاتر ئەنجام
بدرێت
لایخۆیەوە
پەرلەمانتار جەواد یه‌ساری باسی له‌وه‌كرد، "ژمارەیەک یاسا هه‌ن کە خوێندنه‌وه‌ی
یه‌كه‌م و دوه‌میان بۆ كراوه و پێویستە بەر لە کۆتاییهاتنی خولی ئێستا دەنگیان
لەسەر بدرێت"، به‌ڵام ناکۆکی نێوان کوتلە سیاسییەکان بەردەوامە و کاریگەری
لەسەر چالاکی پەرلەمان هەیە، ئەوەش دەبێتە هۆی چەقبەستویی لە کارەکانی پەرلەماندا".
ئه‌و
پەرلەمانتاره ڕونیشیكرده‌وه، "به‌ره‌یه‌ك هەیە بۆ پەسەندکردنی ژماره‌یه‌ك
یاسا، بەڵام ڕوبەڕوی ئاستەنگی ناوخۆیی و دەرەکی دەبێتەوە کە ڕەنگە لەم خولەدا ڕێگری
لە تێپەڕاندنی بکات".
لایخۆیەوە،
حەیدەر سەلامی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "هێشتا دۆخەکە ڕون نییە
سەبارەت بە بانگهێشتکردنی دانیشتنەکانی داهاتو، ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی ناو پەرلەمان
گومانیان خستوەتە سەر ئەگەری بانگهێشتکردنی لە ماوەی داهاتودا"،
جەختیشیکردەوە کە "هێشتا دیدگاکە ڕون نییە".
ناكۆكیه‌كان
له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق له‌كاتێكدایه كه لایه‌نه‌كانی شیعه پێداگرن له‌سه‌ر
تێپه‌ڕاندنی ڕەشنوسی یاسای حەشدی شەعبی له‌م خوله‌دا بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک، کە 18
بڕگە لەخۆدەگرێت و خوێندنەوەی یەکەمی لەپەرلەمانی عێراق بۆکراوه.
بەگوێرەی
ڕەشنوسی یاساکە، حەشدی شەعبی وەک دامەزراوەیەکی سەربازی فەرمی مامەڵەی لەگەڵدا
دەکرێت، دەزگای هەواڵگریی تایبەت بەخۆی دەبێت و دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی
تایبەت ئەنجام بدات، هاوکات هێزەکانی حەشدی شەعبی نوێترین ئامێری
تەکنەلۆژیای سەربازییان بۆ دابین دەکرێت و ئەکادیمیایەکی تایبەت بۆ ئەندامەکانی
دادەمەزرێت.
هه‌روه‌ها هاتوه، لە ڕوی کارگێڕییەوە سەرۆکی دەستەی حەشدی
شەعبی پلەی وەزیری پێدەدرێت و دەبێتە ئەندامی هەمیشەیی لیژنەی وەزاری بۆ ئاسایشی
نیشتمانی، هەر بەو پلەیەش خانەنشین دەکرێت.
پێداگری لایه‌نه‌كانی شیعه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند جارێك به‌رپرسانی
باڵای ئه‌مریكا هۆشداریانداوه به محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
له تێپه‌ڕاندنی یاساكه و واشنتن داوا ده‌كات ته‌واوی هێز و گروپه چه‌كداره‌كان
له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و سوپادا یه‌كبخرێن.
ژمارەی خوێندراو : 77 جار