وەزیری دارایی: ئەگەر هاوڵاتیان پشتگیری حکومەت بکەن کێشەی موچە چارەسەردەبێت

25/08/2019

رون میدیا
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان دەڵێت "ئەگەر هاوڵاتیان پشتگیری حکومەتی هەرێم بکەن، کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت"
وەزیری دارایی ڕاشیدەگەیەنێت "داهاتی نەوتی ئەم مانگە، 720 ملیار دینار بووە و داهاتی ناوخۆش 287 ملیار دینار بووە"
سەبارەت بە قەرەزەکانیش، ئاوات جەناب نوری ئاشکرایکردوە "یەک ملیار دۆلار قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکانمان داوەتەوە"
سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش، وەزیری دارایی وتی "تەنیا 120 ملیۆن دۆلار کورتهێنانمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پلە بەرزکردنەوە و دەرماڵەی فەرمانبەران"

ژمارەی خوێندراو : 504 جار

هەواڵی زیاتر