٣٧ هەزار ناوی دوبارە لە لیستی موچەخۆرانی هەرێمدا ئاشکرا دەبێت و بەغدا موچەکانیانی بڕی

08/06/2024

وەزارەتی دارایی موچەی ٣٧ هەزار بندیواری هەرێم دەبڕێت
#روون_میدیا
لە لیستی موچەخۆرانی هەریمی کوردستان، ٣٧ هەزار ناوی دووبارە هەبووە و پاش وردبینی لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی و وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە دەردەهێنرێن .
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە دەست #روون_میدیا کەوتووە، ٣٧ هەزار ناوی "وەهمی و دووبارە" هەبوون و موچەکانیان بردراوە .
#روون_میدیا زانیوێتی ئەو ٣٧ هەزار ناوە لە لیستی موچەی موچەخۆرانی شارستانی "مەدەنیی"ــدا بووە و موجەکانیان بڕاوە .
تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و وەزارەتی دارایی ئەو زانیارییەیان شاردوەتەوە .
بەپێی بەداواداچونەکانی #روون_میدیا ، راگرتنی موچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە، دوای ئاشکرابوونی ئەو ٣٧ هەزار ناوە دوبارەیە بووە و پێیوایە لە هێزە ئەمنییەکاندا زیاتر لەو ژمارەیە هەیە .

ژمارەی خوێندراو : 60 جار

هەواڵی زیاتر