ئەمڕۆ مووچەی مانگی پێنج دابەشدەکرێت و پارەکەش کەمە

09/06/2024

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیی تایبەت دابەش دەکرێت.
بەرپرسێک لە یەکێک لە بانکەکانی سلێمانی وتی دابەشکردنی مووچە دەستیپێکردووە و بێ کێشە بەڕێوەدەچێت، بەڵام پارە کەم هاتووە و تاوەکو لە بەردەستمان بێت دابەشی دەکەین، رەنگە بەشی ئەمڕۆش نەکات.
دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق 107 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
راشیگەیاند، دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دام و دەزگاکانی دیکە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵییەوە، راستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دامودەزگەیانەش رادەگەیێندرێت.
#مووچە #روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 17 جار

هەواڵی زیاتر