د.کازم فاروق دەرکەوتەوەو هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی نهێنیەکانی شاسوار ‌‌‌عەبدولواحید دەکات

09/06/2024

د. کازم فاروق، سەرۆكی پێشوی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان:
 بۆ زانیاریتان جارێکیان پێکەوە دانیشتبوین لەگەڵ شاسوار کۆمەڵێك بەڵگە لەسەری لە میدیاکانی ئۆپۆزسیۆنەوە بڵاوکرانەوە، ئێمەش پرسیارمان لێکرد وتمان ئەو بەڵگانەی باس ئەکرێن راستن؟
 وتی گرنگ نیە راستە یان نا، گرنگ ئەوەیە ئێستا باسی بکەن. چونکە مێشکی خەڵك وەکو مێشکی مێشولە وایە هەر کە دەری ئەکەیت یەکسەر ئەگەڕێتەوە چونکە بە چەند چرکەیەك مێشولەکە لەبیری ئەچێتەوە کە تۆ هەڵت فڕاندووە. وتی بۆیە هەرچی باس دەکەن با ئێستا بیکەن چونکە لە میدیا و پەیجەکانمەوە بە بەرنامە لەبیری خەڵکی دەبەمەوە بەڵام ئەگەر کاتی هەڵبژاردن ئەو بەڵگانە باسبکرێن ئەوا بۆم حەل ناکرێت.
 هەرچەندە من پێم وایە بەشێکی زۆری خەڵك زۆر لەوە وریاتر و ژیرترن کە شاسوار سەیریان دەکات بەڵام گرنگە لەم مەسەلەیا مەجال نەدرێت کەمترین رێژەی خەڵكیش فریو بدات.
 تەبعەن ئەو زۆر پەلەیەتی ئەم بابەتە زوو باسبکرێت و لەکۆڵی بێتەوە بەڵام سەبرت هەبێت حەقیقەت هەرگیز کۆن نابێت و لەو کاتەدا باسی دەکەین کە ئەو خەڵکەی ئەو بە مێشکی مێشوولە وەسفیان دەکات بتوانن بەدەستی خۆیان سزای بدەن.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 25 جار

هەواڵی زیاتر