شەش كەس بۆ هەلبژاردنی سەرۆكی ئێران پەسەندكرا

09/06/2024

"ئەحمەدی نەژاد ڕەتكرایەوە"
شەش كەس بۆ هەلبژاردنی سەرۆكی ئێران پەسەندكرا
#روون_میدیا
ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران شیاوبوونی شەش کەسی بۆ بەربژێربوون لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئەو وڵاتە پەسند کرد.
لەنێو 80 کەس کە ناویان بۆ بەربژێربوون لە خولی 14یەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران تۆمار کردبوو، ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووریی ئەو وڵاتە شیاوبوونی ئەمانەی پەسەندكرد:
مەسعود پیزیشکییان (ڕیفۆرمخواز)
محەممەدباقر قالیباف (موحافیزكار)
سەعید جەلیلی (موحافیزكار)
عەلیڕەزا زاکانی (موحافیزكار)
مستەفا پوورمحەممەدی (موحافیزكار)
ئەمیرحوسێن قازیزادەی هاشمی . (موحافیزكار)
هاوكات هەریەكە لە مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری پێشوو؛ عەلی لاریجانی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار لە کابینەی حەسەن رووحانی لە دیارترین ئەو کەسانەن شیاوبوونیان رەتکراوەتەوە.
لە سبەی دووشەمم 10 ی حوزەیرانی 2024 بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران دەستپێدەکات.

ژمارەی خوێندراو : 25 جار

هەواڵی زیاتر