بڕیاربو ئەمڕۆ هەڵبژاردن بکرێت.
موحەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگه‌ری كوردستان کە له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویکردۆتەوە گوتی،
دواخستن و ئەنجامنەدانی سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە لەم هەرێمە دو زۆنەدا مەحاڵە بێ ڕەزامەندی هەردو دەسەڵاتداری زۆنەکان هەڵبژاردن ئەنجامدرێ.
ئەم ڕاستیە تاڵە دەسەڵاتی دادەوەری بەغداش دواجار له بڕیارەکانیدا بە نەزەری گرت و هاوسەنگی ڕاگرت.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ (10ی 6ی 2024) هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی بایكۆتی پارتی و هه‌ندێك له پێكهاته‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجامنه‌درا.
دواتریش به‌هۆی به‌شداریپێكردنی پێكهاته‌كان و پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر له‌لایه‌نه‌كان، پارتی بڕیاریدا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات.
#هەڵبژاردن
#پارتی
#یەکێتی
ژمارەی خوێندراو : 115 جار