ئەو ئاژەڵانەی لە ئاگرەکەی دوێنێی شارەزوردا سوتان مۆری تەندروستیان بۆکرا

10/06/2024

پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو ئاژەڵانە کرا کە لە ئاگرەکەی دوێنێی شارەزووردا سووتان، ئەوانەی شیاوی خواردن نەبوون لەناوبران.
ئەمڕۆ دووشەممە، کوشتارگەی نوێی سلێمانی رایگەیاند، تیمی پزیشکیی کوشتارگەکە پشکنینی پزیشکی پێویستیان بۆ ئەو ئاژەڵانە کرد کە دوێنێ لە گوندی حاسڵی، سەر بە زەرایەن سووتان.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەوانەی شیاوی خواردن و بەکارهێنانی مرۆڤ نەبوون لەناوبران و ڕەتکرانەوە و ئەوانەشی کە لەپشکنین دەرچوون مۆر کران.
دوێنی ئاگرێکی گەورە لە گوندی حاسڵی سەر بە قەزای شارەزوور کەوتەوە و بە هۆیەوە نزیکەی 200 سەر مەڕ و بزن سووتان.
#شارەزور
#ئاگر
#گۆشت
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 19 جار

هەواڵی زیاتر