ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت

12/06/2024

ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد.
دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار (ر، ع، ج) لەدایکبووی ٢٠٠٥ دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
#پۆلیس #سلێمانی #روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 48 جار

هەواڵی زیاتر