لە شیلادزێ سێ کادری یەکێتی بێسەروشوێن كراون
سایتی فهرمی یهكێتیی رایگەیاند:
لە دەڤەری شێلادزێی سنوری دەڤەری بامەرنێ سێ گەنج بێ سەروشوێنن و چارەنوسیان نادیارە.
گەنجەکان کادری یەکێتین بەناوەکانی (دیار نەزمی سیتەیی کە کوڕی هەڤاڵ نەزمی سیتەیی رێکانیە)، (هێمن تەیموس بەیاز سیتەیی کوڕی شەهیدی نەمر تەیموسە)، (سەفین عەلی ئیسماعيل سيتەیی رێکانی).
سێ گەنجەکە رۆژی 9ی ئهم مانگه چونەتە ناوچەی بامەرنێ و دیارنەماون و تائێستا چارەنوسیان نادیارە.
تائێستا دەزگا ئەمنی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە هیچ پەیامێکی رەسمییان لەسەر دیارنەمان و چارەنوسی ئەو سێ گەنجە نەداوە.
#روون_میدیا #یەکێتی #شیلادزێ
ژمارەی خوێندراو : 56 جار