ناسنامەی ئەو کەسەی لە ئاگرەکەی سلێمانی گیانی لەدەستدا ناسنامەکەی ئاشکرابوو

13/06/2024

ئەو کەسەی هۆی تەقینەوەی تەنکییە گازەکەی سلێمانییەوە گیانی لەدەستدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
دوێنێ چوارشەممە، تەنکییەکی گاز لەسەربانی باڵەخانەیەکی گەڕەکی ئاشتی شاری سلێمانی تەقییەوە و بەهۆیەوە وەستایەک کە لەو شوێنەدا کاری دەکرد گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەو وەستایەی گیانی لەدەستداوە ناوی حەسەن فەرهادنیایە و تەمەنی 45 ساڵە، خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
#سلێمانی #ئاگر #روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 27 جار

هەواڵی زیاتر