وەزارەتی
پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، نابێت لەکاتی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی ١٢ـی
ئامادەیی چاودێر و سەرپەرشتیار و خوێندکارەکان هیچ ئامێرێکی ئەلیترۆنییان
پێبێت و بڵاوکردنەوەی پرسیارەکان دوای تاقیکردنەوە رێگەپێنەدراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا
رێنماییەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ـەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،
بڵاوکردنەوەی پرسیارەکان لە دوای تاقیکردنەوە رێگە پێدراو نییە و هەر
چاودێر و سەرپەرشتیارێکیش ئەو کارە بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
ئەوەش خراوەتە روو،
دوای تاقیکردنەوەش چاودێر و سەرپەرشتیار و مامۆستاکانیش بۆیان نییە وەڵامی پرسیارەکان
وپرسیارەکان بڵاوبکەنەوە تەنها لیژنەی تاقیکردنەوەکان دەتوانن کۆپییەکی پرسیارەکان
بەبێ وەڵام بڵاوبکەنەوە.
ژمارەی خوێندراو : 153 جار