دوای ئەوەی کاتژمێر
٨:٣٥ـی شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوتگەیەکی سەر رێگەی هەولێر –
گوێڕ کەوتەوە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت:
-دوای نزیکەی ٢٠
کاتژمێر ئاگرەکەیان بە تەواوەتی کۆنترۆڵ كرا.
- بەهۆی ئەوەی ئاگرەکە گواستراوەتەوە بۆ کۆگای دووەم لە
پاڵاوتگەکە، قەبارەی ئاگرەکە زیادی کردووە و کۆنترۆڵکردنی لەدەست دەرچووە.
- ٣٢ تیم و ١٥٠ ئەفسەر و کارمەندی بەرگریی شارستانی هەولێر
سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوون و ١٤ کارمەندیان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری
ئاگرەکەوە، بەجۆرێک، ١٠ کارمەندیان تەنگەنەفەس بوون و چوار کارمەندیان بریندار بوون
کە برینی دوانیان سەختە و هێشتا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
-چوار ئۆتۆمبێلی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە تەواوەتی سوتاون
و پاڵاوتگەکەش هیچ مەرجێکی سەلامەتی و بەرگریی شارستانی تێدا نەبووە.
- لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و لە دواتردا قەبارەی زیانەکانی
ئاگرەکە ئاشکرا دەکەن.
- پالاوگەكە مەرجەكانی بەرگری شارستانی تیای نەبووە
ژمارەی خوێندراو : 243 جار