پزیشكیان كێیە؟

06/07/2024

مەسعود پزیشکیان کێیە؟

ساڵی 1954 لە شاری مهاباد لەدایکبووە،

ساڵی 1976 قۆناخی ناوەندی و دواناوەندی لە ورمێ تەواوکردووە

بشی پزیشكی لە   لە زانکۆی تەورێزخویندووە
ساڵی 1985 وەک راهێنەری فیزیۆلۆژی لە کۆلێژی پزیشکی تەوریز وانەی گوتووەتەوە.
لە شەڕی ئێران و عێراقدا وەک بەرپرسی ناردنی تیمی پزیشکی بۆ ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی کاری کردووە.
ساڵی 1990 پسپۆڕی لە نەشتەرگەریی گشتی لە زانکۆی تەورێز وەرگرتووە.
ساڵی 1993 پسپۆڕیی نەشتەرگەریی دڵی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران وەرگرتووە

لە نەخۆشخانەی ''شەهید مەدەنی''ـی شاری تەورێز دەستی بە کارکردن کردووە.

ساڵی 1994 بوەتە سەرۆكی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تەورێزی تا سالی 2000 لەو پۆستە مایەوە.
لە ساڵی 2001 تاوەکو 2005 وەک وەزیری تەندروستیی ئێران لە کابینەی محەممەد خاتەمی کاری کردووە.
لە خولی هەشتەمی پەرلەمانیی ئێران وەك نوێنەری خەڵکی تەورێز و ئازەرشار بووەتە پەرلەمانتار

لە ساڵی 2008ەوە ئەندامی پەرلەمانی ئێران بووە و لە خولێکیشدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان بوو.
 بە کەسێکی نزیک لە ریفۆرمخوازان و میانڕۆکانی وەک محەممەد خاتەمی و حەسەن رووحانی، دوو سەرۆککۆماری پێشووی ئێران دادەندرێت.
لە پەرلەمانی ئێران سەرۆکی فراکسیۆنی "تورک زمانەکان" بووە و پێشتریش دووجار خۆی بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆماری بەربژێر کردبوو، بەڵام هەر دووجار لەلایەن ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور شیاوبوونی رەتکرایەوە.

ژمارەی خوێندراو : 188 جار

هەواڵی زیاتر