ئەو زایۆنییەی دەیوت "ئێمە بەهێزین و حەماس ترسنۆكە"، بە كوژراوی نێردرایەوە بۆ قەوارە كاتییەكە

07/07/2024

ئەو زایۆنییەی دەیوت "ئێمە بەهێزین و حەماس ترسنۆكە"، بە كوژراوی نێردرایەوە بۆ قەوارە كاتییەكە
#روون_میدیا
ئەمە ئەفسەرێكی سوپا تێكشكاوەكەی زا*یۆنییەكانە كە ئەمڕۆ لەلایەن جەنگاوەرانی قە*سامەوە لە گەڕەكی شوجاعیە لە غەزە كوژرا .
لە یەكێك لە چاوپێكەوتنەكانیدا كە پەیامنێری كەناڵی (كان)ـی زایۆنیی ماوەیەك پێش ئێستا لەگەڵیدا ئەنجامیدابوو دەیوت:
هاتوین بۆ غەزە تا كۆتایی بە حە*ماس و گروپە چەكدارە فەلەستینییەكانی دیكە بهێنێن.
چەكدارانی حەماس ترسنۆكن و شەڕیان پێناكرێت .
حەماس غیرەتی ڕوبەڕوبونەوەی ئێمەی نیە و ناتوانێت خۆی دەربخات .
چەكدارانی حەماس باش دەزانن كە ئێمە بەهێزین و لەناویان دەبەین .
پاش ئەو قسانە، كەوتە كەمینی جەنگاوەرانی قەسام و كوژرا و، ئەمڕۆ سوپا تێكشكاوەكە كوژرانی ناوبراوی ڕاگەیاند و كەلاكەكەی برایەوە بۆ قەوارە كاتییەكەی زایۆنییەكان .

ژمارەی خوێندراو : 36 جار

هەواڵی زیاتر