لە جاران باشتر و بەهێزتر خۆمان ڕێكخستوەتەوە

08/07/2024

"لە جاران باشتر و بەهێزتر خۆمان ڕێكخستوەتەوە"
ناوەڕۆكی بەشێك لە پەیامەكەی ئەبوعوبەیدە وتەبێژی كەتیبەكانی قەسام:
#روون_میدیا
وەك سزایەك بەرامبەر بەرگرییكردن لە خاكی خۆی، گەلەكەمان بە بەردەوامیی ڕوبەڕووی دوژمنكاریی و كۆمەڵكوژیی دەبێتەوە .
تاوانی زایۆنییەكان لە پاكتاو و سڕینەوە و كۆمەڵكوژیی بە بەرنامە لە كەناری خۆرئاوا و كەرتی غەزە و قودسی داگیركراو گەیشتووەتە لوتكە .
هەموو ڕاپرسییە سەربەخۆكان دەریدەخەن كە دوای هەشت مانگ لە شەڕ، چۆن گەلەكەمان لەپشت هێزە بەرگریكار و جەنگاوەرەكانییەوە ڕاوەستاوە .
بەبێ پاڵپشتیی دەرەكیی و بەبێ خۆراك و دەرمان، بەردەوامین لە شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەی دڕندەترین دوژمن .
جەنگاوەرانمان 9 مانگە دەجەنگن و سوپای دوژمن تێكدەشكێنن كە ئەمریكا و بەریتانیا پشتیوانیی دەكەن .
سوپای دوژمن، خەڵكی مەدەنی وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاردەهێنێت و بۆردومانی ماڵ و نەخۆشخانە و قوتابخانە و مزگەوت و كەنیسەكان دەكات .
جیهان لە ڕێی ئەو تاوانانەی زایۆنییەكان لە غەزە ئەنجامیدەدەن، درۆی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و بێدەسەڵاتی یاساكانی مافی مرۆڤی بۆ دەركەوت و بینی .
هەر 24 كەتیبەكە لەگەڵ سەرجەم گروپە بەرگریكارەكان، دژی دوژمن شەڕ دەكەن و لەسەرتاسەری كەرتی غەزە، تێكیان دەشكێنن .
میحوەری ناوەڕاستی كەرتی غەزە كە زایۆنییەكان ناویان لێناوە (نەتساریم)، دەبێتە میحوەری مەرگ و ترس بۆ سەربازانی دوژمنی داگیركەر .
توانای بەرگرییكردنمان لە ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنییەكان لەهەموو بستە خاكێكی غەزە زیاتركردووە .
هێشتا هەزاران جەنگاوەرمان هەیە كە ئامادەی شەڕن و هەركات پێویست بكات دێنە گۆڕەپانەكە .
هەموو ئەوەی ناتانیاهۆ ئەنجامیدەدات، هەوڵێكە بۆ هەڵاتن لەو دۆڕان و شكستەی كە هەتا كۆتایی ژیانی بەدوایەوەیە .
جەنگاوەرانمان توانیویانە ژمارەیەكی ئێجگار زۆری پاشماوەكانی دوژمن، لە موشەك و بۆمبی نەتەقیو دوبارە بكەنەوە بە بۆمب و موشەك و لەدژی خۆیان بەكاری بهێننەوە

ژمارەی خوێندراو : 31 جار

هەواڵی زیاتر