ئیسرائیل هەوڵی چڕی داوە بۆ هەڵــوەشــاندنـەوەی ئەو رێـكـخـراوی كەهـاوكـاری دەگـەیەنیتە ئــاوارەكـانــی غـە+ززە ‌

13/07/2024

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان :
- هیچ بەدیلێک بۆ دەزگای فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) نییە،
- ئەو 118 وڵاتەی کە پشتیوانی UNRWA دەکەن پێیان وایە کە ئەو ڕێکخراوە پێویستییەکی حەتمییە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەوڵی چڕ و پڕی ئیسرائیل بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێكخراوه‌ به‌رده‌وامه‌.
UNRWA -خزمه‌تگوزاری پەروەردە، تەندروستی و هاوکاری بۆ ملیۆنان فەڵەستینی لە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و ئوردن و سوریا و لوبنان دابین دەکات.
- لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕه‌وه‌ كه‌ 9 مانگ لەمەوبەر لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە سه‌ریهه‌ڵدا، بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتوەکان جەختیان لەوە کردوەتەوە، کە UNRWA بڕبڕەی پشتی هه‌وڵه‌كانی گه‌یاندنی هاوکارییە.
- بانگەوازی من بۆ هەموان ئەوەیە، UNRWA و ستافەکەی و ئەرکەکەی بپارێزن، بۆ ئەوەی ڕون بێت، هیچ بەدیلێک بۆ UNRWA نییە".
- بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل زۆرجار داوای هەڵوەشاندنەوەی UNRWAی کردوە و بە هاندانی دژی ئیسرائیل تۆمەتباری دەکات و لە ئێستادا کنێستی ئیسرائیل بیر لەوە دەکاتەوە کە UNRWA وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن بکات.
- چەند وڵاتێک پارەیان بۆ UNRWA ڕاگرتوه‌ دوای ئەوەی لەلایەن ئیسرائیلەوە تۆمەتبارکرا، کە بەشێک لە کارمەندانی دەزگاکە دەستیان هەبوە لە هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یه‌كه‌م کە بوەهۆی شەڕی غەززە، دواتر زۆربەی بەخشەرەکان دەستیان بە دابینکردنی بودجە کردەوە لە کاتێکدا نەتەوە یەکگرتوەکان لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆیی ئەنجامدا.
- رێکخراوەکە لە شەڕی غەززەدا زیانێکی زۆری بەرکەوت و 195 کارمەندی ئەو ڕێکخراوە کوژران
UNRWA  لە شەڕی غەززەدا زیانێکی زۆری بەرکەوت و 195 کارمەندی ئەو ڕێکخراوە کوژران، گۆتێرێس ڕونیکردەوە، "(UNRWA) لە ڕێگەی دیکەشەوە دەکرێتە ئامانج".
- هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل هەندێک لەكارمەندانی رێكخراوەكەیان دەستگیرکرد، دواتر هەواڵەکان دەرکەوتن کە توشی مامەڵەی خراپ و تەنانەت ئەشکەنجەدان بون".

ژمارەی خوێندراو : 146 جار

هەواڵی زیاتر