بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر هەڕەشەی ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەکات

16/07/2024

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر هەڕەشەی ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەکات
بەپێی نوسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر کە پانزەی ئەم مانگە دەرچوەو واژۆی بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێری لەسەره، هەر فەرمانبەر و مامۆستایەک تائێستە (ئەژماری من) نەکردووە، تاڕۆژی پێنج شەممە کاتی لەبەردەمدایە کە ناوی لە ئەژماری من تۆماربکات، بەپێچەوانەوە موچەکەی ڕادەگیرێت.
لەبرامبەردا سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنێت هەرکەسێک بەهۆی ئەژماری منەوە هەرەشە لەسەر موچەی هەبێت ، ناوەکەی دەنێرین بۆ بانکەکانی تەوتینی مووچەی هەرێم لە عێراق موچەی دەچێتە سەر ئەو بانکانە

ژمارەی خوێندراو : 37 جار

هەواڵی زیاتر