"پێشكەوتوترین قوتابخانەی لە غەزە دروستكردووە"
چی دەربارەی سەركردە كوردەكەی حەماس دەزانیت
#روون_میدیا تایبەت
(أحمد الكورد – ئەحمەد كورد) ناسراو بە (ئەبو ئوسامە) زانایەكی ئاینی و پێشنوێژ و وەزیر و سەركردەیەكی سیاسییە و بە ڕەچەڵەك كوردە .
ئەیلولی سالی 1949 دوای ئەوەی زایۆنییەكان خاكی فەلەستین لە ساڵی 1948 داگیردەكەن، خێزانەكەی ناوچەی (بەیت تیما) لە نزیك شاری عەسقەلان دەردەكرێن و بەرەو غەزە كۆچدەكەن، لە كەمپی (دێربەلەح) لە ناوەڕاستی كەرتی غەزە نیشتەجێدەبن و ئەم پیاوە لەوێ لەدایكبووە .
زانایایەكی ئاینی و كەسایەتییەكی خێرخواز بووە، لە حكومەتەكەی ئیسماعیل هەنیە لە ساڵی 2006، وەزیری وەزارەتی (كار و كاروباری كۆمەڵایەتی) بووە .
لە هەمانكاتیشدا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس بووە .
ئەم سەركردە كوردەی حەماس یەكێك بووە لە پێشنوێژ و وتارخوێنەكانی مزگەوتەكانی غەزە، لەهەمانكاتدا بەڕێوەبەری (كۆمەڵەی سەڵاحی خێرخوازیی) بووە لە كەرتی غە*زە كە كەفالەتی زیاتر لە 1000 مناڵی بێباوكی لە ئەستۆ بووە و مانگانە هاوكاریی كردوون .
ساڵی 2005 لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە دەكرێتە سەرۆكی شارەوانی ناوچەی (دێربەلەح) لە ناوەڕاستی كەرتی غەزە .
مانگی ئایاری ساڵی 2020 و بەهۆی جەڵتەوە لە غەزە كۆچی دوایی كردووە .
ئەم وێنەیەی خوارەوە، ئەو قوتابخانەیە كە ئەم زانا و سەركردە و كەسایەتییە خێرخوازە كوردە بۆ مناڵانی غە*زە دروستیكردووە و پێشكەوتوترین قوتابخانە بووە لە كەرتی غەزە .
لەسەرەتای شەڕەوە ئەم قوتابخانەیە بووەتە پەناگەی هەزاران خێزانی ئاوارە، بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن زایۆنییەكانەوە بە چەكی قەدەغەكراو و سوتێنەر بۆردومانكرا و بەهۆیەوە 30 كەس شەهید و 100 ی دیكەش برینداربوون كە زۆرینەی قوربانییان ژن و مناڵن و بەشی زۆریشیان لاشەیان سوتا .
ژمارەی خوێندراو : 70 جار