سامیرییەكان كێن و لەكوێ دەژین ؟

10/08/2024

ساغكردنەوە و بەدواداچوون
#روون_میدیا
ماوەیەكە لە سۆشیال میدیا گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبوەتەوە كە تیایدا ژمارەیەك پیاوی ریش سپی بە "عەمامەی مەلایەتی و دشداشە"وە لە هۆڵێكدا كۆبوونەتەوە و سەرقاڵی شیرینی خواردن و خواردنەوە سەرخۆشكەرەكانن .
دوای بەدواداچوون، #روون_میدیا بۆی دەركەوت، ئەمانە مسوڵمان نین، تەنانەت عەرەبیش نین، بەڵكو گروپێكن لە جولەكە و پێیاندەوترێت "سامیریی" .
سامیرییەكان كێن و لەكوێ دەژین ؟
سامیرییەكان بچوكترین گروپی ئاینین لە دونیادا، شاخی (جەرزیم - طور)ـیان لە شاری نابولس لە فەلەستینی داگیركراو كردووەتە بارەگای خۆیان .
ئەم گروپە ئاینییە پێیانوایە، تەنها ئەوان ڕەچەڵەكی ڕاستەقینەی (بەنو ئیسرائیل)ـن و نەوەی ئەو جولەكانەن كە لەسەردەمی موسا پێغەمبەر لە میسرەوە كۆچیان كردووە بۆ خاكی پیرۆز (فەلەستین) دوای ئەوەی خوای گەورە ماوەی 40 ساڵ لە بیاباندا سەری لێشێواندن و سزای دان .
ئەم گروپە بانگەشەی ئەوەدەكەن كە تەنها سامیرییەكان خاوەنی تەوراتی ڕاستەقینەی (بەنو ئیسرائیل)ـن و ئەو تەوراتەی دیكە كە ئێستا لای جولەكە زایۆنییەكانی دیكەیە، دەستكاریكراوە و تەنها خۆشیان بە نەوەی موسا پێغەمبەر دەزانن .
ژمارەی پەیڕەوان و شوێنكەوتووانی سامیریی، 785 كەسن، 385 كەسیان لە كێوی (طور) ە و 400 ی دیكەشیان لەناو خاكی فەلەستینن .
پەیرەوانی ئەم گروپە ئاینییە بەوە دەناسرێنەوە كە پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتیی زۆر باش و پتەویان لەگەڵ فەلەستینیی و مسوڵماناندا هەیە و زمانێكی پاراوی عەرەبیش قسە دەكەن .
سامیرییەكان پێچەوانەی جولەكەی زایۆنیی، تێكەڵی كاروباری سیاسیی نابن، بەتەواوی دوورن لەو وەحشیگەریی و تاوانكارییانەی كە جولەكەی زایۆنی دژی فەلەستینییەكان ئەنجامیدەدەن .
ئەمانە باوەڕیان بە ئاشتی هەیە و لەگەڵ دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی فە*لەستین و كۆتاییهێنانن بە قەوارە كاتییەكەی زایۆنیی .

ژمارەی خوێندراو : 51 جار

هەواڵی زیاتر