عێراق بنکەیەکی ئەمریکای بۆردومانکرد

14/08/2024

گروپەکانی مقاوەمەی عێراق بۆردومانی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکایان کرد.
درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزە بەرگریکارەکانی عێراق بە ٤ موشەک بۆردومانی بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە نزیک کێڵگەی گازی کۆنیکۆ لە سوریا بۆردومانکراوە. جگە لەو ٤ موشەکەی ئاراستەی بنکەکە کراوە فرۆکەی بێ فرۆکەوان بەچڕی بەسەر ئاسمانی بنکەکەدا سوڕاوەتەوە،بەپیی زانیاریەکانیش هێرشەکان زیانی گیانیان نەبووە.
موشەکەکان لەلایەن گروپە  بەرگریکارەکان لە بیابانی ڕۆژئاوای عێراقەوە ئاراستەكراوە، کە نزیکە لە سنوری سوریاوە.
هەفتەی ڕابردووش بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لەعێراق کرایە ئامانج و ٥ ئەمریکی بریندارکرد.
هێرشەکانی گروپە بەرگریکارەکانی نزیک لە ئێران لە ئەنجامی پشتیوانیەکانی ئەمریکایە بۆ رژێمی زایۆنی و بۆردومانکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی کەرتی غەززەیە.

ژمارەی خوێندراو : 24 جار

هەواڵی زیاتر