محه‌مه‌د شیاع سودانی له وتارێكیدا كه له میانی ئاهه‌نگه‌كانی ڕۆژی جیهانی دیموكراسیدا كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چو ڕایگه‌یاند، "هه‌ڵبژاردن میكانیزمی سه‌ره‌كییه بۆ به‌رده‌وامبونی به‌رنامه‌ی دیموكراسی له ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنیانه‌وه و دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی".
هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێن
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێن، به پاراستن و سه‌رپه‌رشتی ده‌وڵه‌تی عێراق، ده‌شڵێت، "پشتیوانی ته‌واومان پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شه‌شه‌م له عێراق، ڕێگه ناده‌ین هیچ كه‌سێك ئه‌م پرۆسه‌یه په‌كبخات".
سودانی باسی له‌وه‌شكردوه، "ئێمه پێمانوایه یه‌ك ده‌نگی ئه‌مانه‌ته و هاوڵاتی له پشتیه‌وه وه‌ستاوه، وازهێنان له‌م ئه‌ركه به واتای بونی به‌دیلێكی خراپه له‌گه‌ڵ پڕۆژه گه‌نده‌ڵه‌كانی كه تێیدا به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی له پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مانه‌وه بێت".
ژمارەی خوێندراو : 56 جار