سامان عەلی، گوتەبێژی
پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، زیاتر لە 60 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و تۆمارنەکراو لە هەرێمی کوردستان هەن.
هەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا تووشی رووداو بێت،
لەلایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێتەوە و شۆفێرەکەی بە بڕی یەک
ملیۆن دیناری عێراقی سزای دارایی دەدرێت."
ڕیارەکە بە یاسا رێکخراوە و لە هەموو پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان وەک یەک جێبەجێ دەکرێت
ئەو سزایە داراییەی کە خاوەنی ئۆتۆمبێلە
بێسەرەتاکان دەدرێن، داشکاندنە 20٪کەی ئێستا دەیانگرێتەوە و دەتوانن لێی
سوودمەندبن. داشکانەکەیش تاوەکو 1ی 9ی 2024 بەردەوام دەبێت، ئەگەر
درێژنەکرێتەوە."
ئەو
ئۆتۆمبێلانەی پێیان دەگوترێت بێ سەرەتا و تۆمارناکرێن ئەوانەن کە بە قاچاخ و
لە دەروازەکانەوە هێندراونەتە هەرێمی کوردستان، مۆدێلیان خوار مۆدێلی
رێگەپێدراوە و لە دەروازەکاندا هیچ پشکنینێکیان بۆ نەکراوە.
ژمارەی خوێندراو : 111 جار