مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی میدیای فەرمی یەكێتی دەداتەوە
- ماوەیەکە بەشێک لە بەرپرس و میدیاکانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، دور لە پرەنسیپ و ئەتەکێتى سیاسى و لە ڕوانگەى دۆخى ناوخۆیى خودى یەکێتییەوە لە پارتیمان دەڕوانن و دژ بە ڕێزدار مەسرور بارزانى جێگرى سەرۆکى پارتیمان و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەڵوێستى نەیارانە و قین لە دڵانە و چەواشەکارى و هەواڵى بێ بنەما، بڵاودەکەنەوە".
- دواترینى ئەو چەواشەکاریانەشیان، ڕۆژى 26ى ئەم مانگە بو، لە ماڵپەڕی فەرمى یەکێتییەوە ڕاگەیاندراوێک بەناوى سەرچاوەیەک لە یەکێتییەوە بڵاوکراوەتەوە.
- ئیمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان، بۆ ڕاى گشتى و خەڵکى خۆشەویستى کوردستان دوپاتى دەکەینەوە کە نوسەران و هاندەرانى پشت ئەو ڕاگەیاندراوەى یەکێتى، لە ڕوانگەى دۆخى باڵباڵێنى ناو خودى خۆیانەوە، دەیانەوێت وێناى پارتیمان بکەن! پارتیمان خاوەن ڕێبازێکى ڕاست و دروست و خاوەن ڕابەر و مەرجەعێکە کە سەرۆک مەسعود بارزانییە و هەمومان ڕێبورا و خەباتگێڕى ڕێبازى بارزانین و لە سایە و چەترى جەنابى سەرۆک بارزانیدا بۆ یەک ئامانج و یەک ڕێباز تێدەکۆشین".
- کاک مەسرور بارزانى کار و هەڵوێست و بۆچون و سیاسەتەکانى لە حوکمڕانى و کارى سیاسیدا لە چوارچێوەى بەرنامە و هەڵوێستى پارتى دیموکراتى کوردستانە و هەر جۆرە تەجاوزێک بۆ سەر کەسێتى مەسرور بارزانى، بەلاى پارتى و پارتییەکانەوە تەجاوزە بۆ سەر سەرجەم پارتییەکان و جەماوەى بەهەڵوێستى پارتى"
- ئەوانە هێشتا پارتیان نەناسیوە و پەند لە مێژو وەرناگرن، زۆرێک پێشتر خەونیان بەوەوە دەبینى کە پارتیش وەکو خۆیان لێ بکەن، بەڵام هەروەک چۆن پێشتر ئەو خەون و خەیاڵەیان نەهاتە دى، دڵنیایان دەکەینەوە پارتی و پارتییەکان بەهێز و باوەڕبەخۆبونەوە ئەو خەون و خەیاڵەیان جارێکى دیکە دەخەنەوە ژێر گڵ.
- پارتیمان بە هەموو هێز و توانا و جەماوەرەکەیەوە پشتیوانى هەڤاڵ مەسرور بارزانیە بۆ بەردەوامى جێبەجێکردنى سەرجەم ئەرکەکانى".
ژمارەی خوێندراو : 49 جار