ئیفلیجی لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە

پێش 3 هەفتە

برسێتی و بەدخۆراکی و ئیفلیجی لەناو منداڵانی غەززە بلاو بۆتەوە و قەوارەی زایۆنیش بەردەوامە لە شکاندنی یاسا نێودەوڵەتیەکان و بۆردومانکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی غەززە..
جۆزێب بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دوای ئاگربەست و وەستاندنی بۆردومانەکانی قەوارەی تیرۆرستی زایۆنی دەکات بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کەرتی غەززە .
ئەوبەرپرسە ئەوەی راگەیاندوە بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی قەوارەی زایۆنیەوە ترس و برسێتی و لاوازی بەناو منداڵاندا بلاو بۆتەوە ئەمەش وایکردوە مندالان توشی بەدخۆراکیی ببن هەروەها منداڵانی غەززە ئیفلیجی لەنێویاندا بلاو بۆتەوە بەرپرسەکە داوای وەستاندنی بەپەلەی جەنگی کردوە تاوەکو رێکخراوی تەندروستی جیهانی و رێکخراوی یونسێڤ بتوانن کوتان بۆ منداڵەکان ئەنجامبدەبن تاوەکو دوربن لە ئیفلیجی.
لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە قەوارەی زایۆنی بەردەوامە لە بۆردومانکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی کەرتی غەززە و ژمارەی منداڵانی شەهیدی کەرتەکەش ١٦هەزار و ٣٦٥منداڵی تێپەراندوە و کۆی گشتی ژمارەی هاوڵاتیانی مەدەنی کەبەدەستی رژێمی زایۆنی شەهیدکراون بۆ کەس ٤٠٤٧٦بەرز بۆتەوە ژمارەی بریندارانیش بۆ ٩٣٦٤٧کەس بەرزبۆتەوە..

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر