فەرەنسا، دامەزرێنەری "تیلیگرام"ـی دەستگیركرد

پێش 3 هەفتە

فەرەنسا، دامەزرێنەری "تیلیگرام"ـی دەستگیركرد
#روون_میدیا
فەرەنسا دامەزرێنەری (تیلیگرام)ـی بە تۆمەتی "بەكارهێنانی مناڵان بۆ فیلمی بەدڕەوشتیی و بازرگانیی بە مادەی هۆشبەر و مامەڵەی ساختە لەسەر ئەپەكە" دەستگیركرد .
دەستگیركردنی (باڤێل دۆرۆف)ـی دامەزرێنەری (تیلیگرام) لەسەر فەرمانی داواكاری گشتیی فەرەنسا بووە و، تۆمەتی "ئەخلاقیی و ئەمنیی و مادەی هۆشبەر"ی داوەتەپاڵ .
لەیەكەم كاردانەوەیدا دوای دەستگیركردنی (باڤێل دۆرۆف)ـی دامەزرێنەری (تیلیگرام)، ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ڕایگەیاند "هیچ پاڵنەرێكی سیاسیی لەپشت دەستگیركردنی ناوبراوەوە نیە، سەرەڕای ئەو هەموو درۆ و چەواشەكارییەی لە ئینتەرنێت بڵاویاندەكاتەوە" .
ماكرۆن جەختیشدەكاتەوە "فەرەنسا بەتوندی پابەندە بە ئازادی ڕێگەپێدراوی ڕادەربڕین، بەڵام دەستگیركردنی (باڤێل دۆرۆف)ـی دامەزرێنەری (تیلیگرام) لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەی یاساییدایە ئەوەش كارێكی سیاسیی نیە و هەرچۆن بێت ئێستا دۆسێكە لەدەستی یاسادایە" .

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر