كۆپتەریكی رووسی بە 22 سەرنشینەوە ونبووە

پێش 3 هەفتە

میدیاکانی ڕوسیا:
- ئەمڕۆ شەممە هەلیکۆپتەرێکی ڕوسی کە تیمێکی سێ کەسی و 19 گەشتیاری هەڵگرتبو، بەسەر ئاسمانی ناوچەی نیمچە دورگەی کامچاتکا لە ڕۆژهەڵاتی دوری ئەو وڵاتە ون بوە.

- فڕۆکەکە له‌ جۆری Mi-8  بوه‌ و لە بنکەیەکی نزیک گڕکانی ڤاچکاگێتس، لە نیمچە دورگەی کامچاتکا هەڵفڕیوه‌ و دواتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنكه‌كه‌ی پچڕاوه‌.
- لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بەدوای فڕۆکە ونبوەکەدا بەردەوامن، به‌ڵام زانیاری دیكه‌ له‌باره‌یه‌وه‌ نییه‌.

- فڕۆکەی Mi-8 هێلیکۆپتەرێکی دو بزوێنەرییە کە لە ساڵانی شەستەکاندا دیزاین کراوە، لە ڕوسیا بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی له‌و جۆری هه‌لیكۆپته‌ره‌ زۆر ڕویداوە، هەروەها لە وڵاتانی دراوسێ و زۆر وڵاتی دیکەشدا.

ژمارەی خوێندراو : 63 جار

هەواڵی زیاتر