بەیاننامەی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخشی کوردستان بۆ گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان

پێش 3 هەفتە

بەیاننامەی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخشی کوردستان بۆ گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەڕێز جەنابی سەرۆک وەزیران کاک مەسرور بارزانی بۆ بەرێز  جەنابی وەزیری ئەوقاف دکتۆر پشتیوان صادق بۆ بەڕێز سەرۆکی یەکێتی زانایان دکتۆر عبداللە وەیسی بۆ بەڕێزان گشت بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئەوقاف لە ناو شارەکان بۆ مامۆستایانی ئاینی میلاک بۆ گشت دەزگاکانی راگەیاندن بۆ ڕای گشتی هاوڵاتیان بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان موسڵمانان و هاونیشتیمانیانی بەڕێز وەکو لای هەمووان ڕوون و ئاشکرایە کە زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە مێژوودا ڕۆڵێکی گرنگ و گەورەیان بینیوە لە خزمەت کردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و برەودان بەبیری میانڕەوی و  بڵاوکردنەوەی ڕوحی برایەتی و ئاشتی و تەبایی و  پێکەوەژیان و پارێزگاری کردن لەبەها باڵاکانی ڕەوشت و پاراستنی خاک و نیشتیمان بەرگری کردن لێی ، ئێمەی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش کەزۆرینەمان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاو حوجرەکانی کوردستانین بێبەرامبەر خزمەتی میحڕاب و میمبەرو مزگەوت و موسڵمانانمان کردووە لەڕابردودا بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی حکومەت هەرچۆنێک بێت ئەرکی خۆمان بەزیادەوە ڕاپەڕاندوەو داوای هیچمان نەکردووە لەحوکمەت بئێمەش بەمافی خۆمانی دەزانین وەک هەرتاکێکی ئەم نیشتیمانە داوای مافی ڕەوای خۆمان بکەین هەر لەو سۆنگەیەوە داواکاری خۆمان لە دوای زاتی پیرۆزی اللە دەگەیەنین بەو لایەنەی کە لە سەرەوە ناومان هێناون پشتگیرمان بکەن و هاوکارمان بن بۆ گەیشتن بەحەق و مافی خۆمان ئێمە لێرەوە پیرۆزبایی لەمامۆستایانی وانەبێژ دەکەین کە گەیشتن بە حەق و مافی خۆیان بۆیە ئێمە پێمان وایە کەحکومەت بتوانێت ۳٨ هەزار مامۆستای وانەبێژ بکات بەگرێبەست ،  زۆر بەئاسانی دەتوانێت دڵی مامۆستایانی ئاینی خۆبەخشیش ڕازی بکات لە کاتێکا ئێمە ڕێژیەکی زۆر نین کەمتر لە۱٤۰۰مامۆستای ئایینی خۆبەخشین . 
بەڕێز وەزیری ئەوقاف لەبەردەم ئامادەبوونی ۳۰۰ مامۆستایی ئایینی خۆبەخش ڕایگەیاند جەنابی سەرۆکی حوکمەت گوتویەتی  کەئەگەر یەک مامۆستای وانەبێژ بو بەگرێبەست ئەوە مامۆستایانی ئایینیش گرێبەستیان بۆدەکرێت هەر بۆیە ئێمە وەکو تەواوی  مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش ئەم داواکاریانە ئاڕاستە دەکەین
١- دامەزراندنی تەواوی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش بەهەمیشەیی یان گرێبەست.
٢- ئێمە ئەو مینحەیەی کەوەزارەتی ئەوقاف بڵاوی کردۆتەوە بەهەمووشێوەیەک ڕەت دەکەینەوە.
٣- لابردنی ئەو تاقی کردنەوەی کەساڵانە وەزارەتی ئەوقاف دایناوە بۆ ئێمە کە بەهۆی ئەوەوە غەدرێکی زۆرلەمامۆستایان دەکرێت و ئەنجامی نادروستیان پێدەدرێت قیاس لەسەر شەهادە بکرێت نەک ئیمتیحان. 
٤- دامەزراندنی مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش لەسەر فەرمانی وەزاری نەبێت چونکە بەشی زۆری مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش  فەرمانی وەزاریان نیە ئاسانکاری نەکراوە بۆدەرهێنانی لە کاتێکدا ئەرکەکانی خۆیان بەجوانی ئەدادەکەن . 
٥- هەژمارکردنی ساڵانی خزمەت بۆ ئەو مامۆستایانەی ساڵانێکی زۆرەخۆبەخشن تیایەتی ١٥ ساڵە خۆبەخشە. 
٦- داواکارین جەنابی سەرۆکی حکومەت بەڕێز کاک مەسرور بێتە سەرخەت هەتا لەنزیکەوە داواکاری و موعاناتی خۆمانی پێ بگەیەنین بزانێت مامۆستایانی ئاینی چ ڕۆلێکی گەورە دەبینن لەخزمەتکردنی دین و ولاتماندا. دەستەی نوێنەرانی  مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش لەتەواوی کوردستان 31 /8 / 2024 27/صفر/1446 هــ شەممە

ژمارەی خوێندراو : 135 جار

هەواڵی زیاتر