فەرەنسا بە هەڵــە بافڵ دورۆڤ خاوەنی تیلیگرامی دەستگیركردبوو.
نیكۆلا دورۆڤ لەگەڵ براكەی بافڵ دورۆڤ خاوەندارییەتی تۆری كۆمەڵایەتی تیلیگرام دەكەن .
مانگی ئازاری ئەمساڵ فەرەنسا بە تۆمەتی هاوبەشبوون لە هەڵگرتن، دابەشکردن، پێشکەشکردن یان بەردەستکردنی وێنەی پۆرنۆگرافی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هەردوو براكەی دەركرد.
هەفتەی رابردوو پولیسی فەرەنسا باڤڵ دورۆڤی دەستگیركرد.
پاش ئازاد بوونی باڤڵ بە تاكەر كارڵسۆن نوسەری سیاسی ئەمریكی وتووە "براکەم نیكۆلا خاوەنی دوو دکتۆرایە لە بیرکاریدا، زۆر زیرەکە، هەروەها شارەزایە لە بواری کریپتۆگرافیدا"
نیكۆلا دورۆڤ پرۆتۆکۆڵەی کۆدکردنی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیلیگرامی بونیادناوە و بافڵ تەنها كارە بازرگانیەكانی تۆڕەكەی لە ئەستۆیە.
نیكۆلا دورۆڤ لە شاری سانت پترسبۆرگ دەژی و لەوێ وەک توێژەرێکی باڵا لە لقی سانت پترسبۆرگ لە پەیمانگای بیرکاری ستێکلۆڤ لە ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا كار دەكات.
دەركەوتووە فەرنسا ئامانجی سەرەكی لە فەرمانی دەستگركردنی ئەم دوو برایە بۆ خودی نیكۆلا بووە نەك بافڵ.
#تێلیگرام
#فەرەنسا
#دەستگیرکردن
ژمارەی خوێندراو : 35 جار