وەزارەتی دەرەوەی عێراق شكستی هێناوە لە بەرگری كردن لە خاك و خەڵك بەرامبەر داگیرکارییەکانی ئەمریکا و تورکیا

پێش 2 هەفتە

ئەحمەد دلێمی ئەندامی هاوپەیمانی سیادە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند وەزارەتی دەرەوەی عێراق شكستی هێناوە لە بەرگری كردن لە خاك و خەڵك بەرامبەر داگیرکارییەکانی ئەمریکا و تورکیا
دلێمی باوەڕی وایە “دەستدرێژی هێزەکانی تورکیا بۆ ناوچەکانی باکووری عێراق و ئاوارەکردنی دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان و بۆردومانکردنی شوێنە مەدەنییەکان و تۆقاندنی دانیشتوانی ئەو ناوچانە ، لاوازی وەزارەتی دەرەوە نیشان دەدەن لە هەنگاونان بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکانی سەروەری خاكی عێراق کە لەلایەن هێزەکانی توركیا و ئەمریکاوە ئەنجام دەدرێن.
دلێمی وتویەتی ئۆپەراسیۆن وڵاتانی دراوسێ و لەشکرکێشییەکانیان بۆ سەر خاکی عێراق، بە سودوەرگرتن لە لاوازی وەزارەتی دەرەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی دەرەوە چەندینجار بێدەنگ بوو و هیچی نەکرد بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو پێشێلکارییانە بکات، کە بوونەتە سەرچاوەی لاوازی کە ڕێگە خۆشدەکات بۆ دەستێوەردانی نوێ لە کاروباری عێراقدا".
دلێمی دەڵێت "پێویستە وەزارەتی دەرەوە هەنگاوی جددی بنێت و سکاڵا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تۆمار بکات بۆ ئەوەی دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری عێراق ڕابگرێت، بەتایبەتی کە دەستدرێژییەكانی سوپای تورکیا فراوانتر بووە.
ئەحمەد دلێمی پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی سیادە دەڵێت بۆ به ڕگریکردن له سەروەری خاكی عێراق له به ڕامبه ڕ داگیرکارییه کانی ئه مریکا و تورکیا هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوەتەبەر بۆ پاراستن و سەلامەتی خاک و خەڵكی عێراق.

ژمارەی خوێندراو : 14 جار

هەواڵی زیاتر