دوو مووچە لە هەفتەیەکدا دابەشنەکرێت مامۆستایان بایکۆتی دەوام رادەگەیەنن

پێش 2 هەفتە

دوو مووچە لە هەفتەیەکدا دابەشنەکرێت مامۆستایان بایکۆتی دەوام رادەگەیەنن.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند
مامۆستایان مافی خۆیانە داوای مووچە بکەن، ساڵی ڕابردوو بڕیاری سەرەتا و کۆتایی بۆ دەستپێکردن و شکاندنی بایکۆت لای مامۆستایان بووە و یەکێتییەکەشیان پشتگیرییان کردوون.
جێگری سەرۆكی یەكێتیەکە وتیشی ئەگەر لە هەفتەیەکەدا هەردوو مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت دابەش نەکرێت، بژاردەكانی ڕاگەیاندنی بایكۆت لەلایەن مامۆستایانەوە بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە یەكێك دەبێت لە بژاردەكان، ئەگەر بڕیارێكی لەو جۆرەش بدرێت ئەوا حكومەتی هەرێم لێی بەرپرس دەبێت.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 12 جار

هەواڵی زیاتر