بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان چەند فەرمانگەیەک بایکۆتی دەوامیان راگەیاند

پێش 2 هەفتە

بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان چەند فەرمانگەیەک بایکۆتی دەوامیان راگەیاند .
بەهۆی پینەدانی مووچەکانیان چەند فەرمانگەیەک بایکۆتی دەوامیان راگەیاند ،بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، دادنووسی دووی سلێمانی لەگەڵ چەند فەرمانگەیەکی تر، بایکۆتیان راگەیاندوەە.
تائیێستا مووچەخۆران مووچەی مانگی٧ و ٨یان وەرنەگرتووە هەرچەندە بەغدا چەند گوژمەپارەیەکی بۆ مووچەی مانگی ٧ و ٨ ناردوە بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندبوو کە ئەوپارەیە نەگەیشتۆتە دەستیان وبەشی مووچەی مووچەخۆرانیش ناکات.
وەزارەتی دارایی عێراق دوای تەوتین کردنی مووچەی مووچەخۆران دەکات  تاوەکو هەموومانگێک موچە بخاتە سەر هەژماری بانکی موچەخۆران بەڵام حکومەتی هەرێم مەرجەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ رەوانەکردنی مووچە جێبەجێ ناکات.

ژمارەی خوێندراو : 13 جار

هەواڵی زیاتر