خانەنشینان مووچەکانیان بەهاوتاکراوی لەگەڵ عێراق دابەشدەکرێت

پێش 2 هەفتە

مووچەی خانەنشینان بەهاوتاکراوی دابەشدەکرێت و کەمترین مووچەیان دەبێتە ٦٠٠ هەزار دینار.
دوای بریارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم بە مووچەی خانەنشینانی عێراق ئیخلاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی رایگەیاند:رێوشوێنەکان بۆ دابەسکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم بەهاوتاکراوی بەمووچەی خانەنشینای عێراق گیراوەتە بەر و لەچەند رۆژی داهاتوودا رێکارەکان تەواو دەکرێن،لەچەند رۆژی داهاتوشدا مووچەی مانگی ٧ و دوای ١٠رۆژیش مووچەی مانگی ٨بەهاوتاکراوی دابەسدەکرێت.
عەزیز عەلی بەرێوەبەری خانەنسینی پێشمەرگە لەسلێمانی رایگەیاند: لەلایەن وەزارەتی داراییەوە داوایان لێکراوە لیستی مووچەی وەزارەتەکەیان بە هاوتاکراوی ئامادەبکەن.
ئاماژەی بە ئەوەش کردوە بەجێبەجێکردنی بریارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی ژیانی خانەنسینان دەگۆرێت.
بەگوێرەی بریارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی هەرخانەنشینێک مووچەکەی کەمترلە ٥٠٠هەزار دیناربێت بۆی دەکرێتە ٥٠٠ هەزار دینار ١٠٠ هەزاریش وەک میحنە وەردەگرێت و ئەروخانەنشینانەشی مووچەکانیان لەنێوان ٥٠٠هەزار بۆ ملیۆنێک دینارە ١٠٠هەزار وەک میحنە بۆ مووچەکانیان زیاددەکرێت،ئەوخانەنشینانەشی ملیۆنێک دینار یان زیاتر وەردەگرن دەستکاری مووچەکانیان ناکرێت.

ژمارەی خوێندراو : 19 جار

هەواڵی زیاتر