سوپای توركیا 185 كیلومەتر هاتووەتە ناو خاكی عێراقەوە.

03/09/2024

سوپای توركیا 185 كیلومەتر هاتووەتە ناو خاكی عێراقەوە.
سوهەیلە سوڵتانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە تەواوی بەرپرسیارە لە دەستدرێژییەكانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق.
سوڵتانی دەڵێت " نارازیی بوونی هەرێم بە هاتنە ناوەوەی سوپای عێراق و هیزەكانی حەشدی شەعبی بۆ ڕێگریکردن لە دەستوەردانەكانی تورکیا، ئاماژەیە بۆ ڕێککەوتنێک لە نێوان حكومەتی هەرێم و توركیا ".
ئەو لە درێژەدا دەڵێت "پێویستە حکومەتی عێراق هەنگاو بنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە ڕێگەی دیپلۆماسی و سیاسی و ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق"،
سوهەیلە سوڵتانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتوشیەتی سەرەڕای شکستی حکومەتی هەرێم لەم مەلەفەدا، گەلی کورد شایەنی ئەوەن حکومەتی ناوەندە لەگەڵیان بوەستێت وەک چۆن لە چوارچێوەی پاراستنی دەستوری عێراقدا هاتووە.
ئەندامێكی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات سوپای تورکیا لە خاکی عێراقدا گەیشتووەتە قووڵایی ١٨٥ کیلۆمەتر و تانکەکانی تورکیاش گەیشتوونەتە ٢٨ کیلۆمەتر لە شاری موسڵەوە.

ژمارەی خوێندراو : 48 جار

هەواڵی زیاتر