لەشکرکێشیەکانی تورکیا و بوردومانە هەڕەمەکیەکانی هەوڵێکن بۆ قڕکردنی گەلی کورد ودەرخەری شکستی حکومەتی هەرێمە بەرامبەر تورکیا

پێش 2 هەفتە

ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح لەشكركێشی و بوردومانەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان بە هەوڵێك بۆ قڕكردنی گەلی كورد ناودەبات .
عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند " بەپێی بەرنامەیەک کە دەیان ساڵ لەمەوبەر پلانی بۆ داناوە تورکیا هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ قڕکردنی خەڵکی کوردستان و دەستبەسەرداگرتنی زەویەکانی عێراق.
فەتلاوی دەڵێت ئەوەی توركیا لە هەریم ئەنجامی دەدات شكست و لاوازی حکومەتی هەرێمە بەرامبەر تورکیا.
پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح وتووشیەتی "رێگەدان بە سوپای تورکیا بۆ بەزاندنی سنووری عێراق و دانانی بنکە سەربازییەکانی نائومێدییەکی گەورەیە بۆ گەلی عێراق و خستنە مەترسی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقیش تاوانێکە کە بەپێی یاسا دەبێت سزا بدرێت و پێویستە حکومەتی بەغدا ڕێوشوێنی بەپەلە لەو بارەیەوە بگرێتەبەر.
تورکیا بە درێژایی 180 کیلۆمەتر سنووری عێراقی بەزاند و دەیان بنکەی سەربازی لە سنوری حکومەتی هەرێم دانا و رۆژانە ئۆتۆمبێلی خەڵكی مەدەنی لە قوڵایی شارەكانی هەرێم بوردومان دەكات.

ژمارەی خوێندراو : 10 جار

هەواڵی زیاتر