دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم چالاکی سیاسی حزبی دیموکراتی کورستانی ئێران ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەنەوە

پێش 2 هەفتە

دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم چالاکی سیاسی حزبی دیموکراتی کورستانی ئێران ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەنەوە.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات بەهزادی خەسرەیی پاش دەستگیرکردنی لە هەرێمی کوردستان لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە.
بەهزاد خەسرەوی تەمەنی 35 ساڵە و خەڵکی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە ماوەی چەند ساڵێکە لە سلێمانی ئەندام و چالاکی سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە .
بە پێ وتەی کەسوکارەکەی ئێستا بەهزاد خەسرەوی لە لای دەزگای ئەمنی شاری سنە دەستبەسەرە و خێزانەکەشی لە سلێمانی مۆڵەتی 10 رۆژیان پێدراوە تا ناوچەکە جێبهێڵن.
کەسوکاری بەهزاد ئەوەشیان وتووە کە کوڕەکەیان لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە.

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر