وەزیری دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات

پێش 2 هەفتە

وەزیری دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات بۆ وردبینی و هەڵسەنگاندن لەلیستی مووچەخۆرانی هەرێم.
بڕیارە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و وەفدێکی باڵا لەوەزارەتی درارایی عێراق سەردانی هەولێر بکات.
تەیف سامی سەردانی وەزارەتی دارایی هەرێم و دیوانی چاودێریی دارایی دەکات بە مەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ناوی دووبارە و لێکچوو و چاکسازیکردن لەلیستی مووچەدا.
ئەوسەردانەی تەیف سامی لەکاتێکدایە دەبوو وەزارەتی دارایی هەرێم پابەندبیت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ تەوتینکردنی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم ،بەڵام هەرێم پابەندی بریارەکان نابێت .
وەزیری دارایی عێراقیش دەیەوێت دوای چاکسازی لەلیستەکەدا مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێم دابینبکات.

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر