بایكۆتی خوێندن دەستپێدەكاتەوە

پێش 2 هەفتە

"بایكۆتی خوێندن دەستپێدەكاتەوە"
مامۆستایان زەنگی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، لەسەر شەقام لێدەدەن
#روون_میدیا
لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی چوار شەممە 25 ی ئەیلولی 2024 ی وەك یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی لە هەرێمی كوردستان دیاریكردووە، بەڵام لە ئێستاوە مامۆستایان هەڕەشەی بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەن .
بەپێی زانیارییەكانی #روون_میدیا ، مامۆستایانی ناڕازیی لەسەرجەم ناوچەكان هەوڵ و چالاكییەكانیان بۆ ڕاگەیاندنی بایكۆتی ساڵی نوێی خوێندن و ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەستپێكردووە .
دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی داكۆكیی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ڕایدەگەیەنێت "ڕۆژی 25 ی 9 ، كە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنە، گەورەترین خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن" .
داواكاریی مامۆستایانی ناڕازیی سێ خاڵە كە ئەمانەن:
دەستپێكردنی پرۆسەی بەنیشتمانیكردنی موچە (تەوتین) لەڕێی بانكی ڕەشید و ڕافیدەین و ڕەتكردنەوەی تەواوەتی "هەژماری من" .
دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە كە زیاتر لە 10 ساڵە و بە بڕیارێكی نایاسایی ڕاگیراوە .
گۆڕینی ئەو بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانەی قوتابخانەكان، كە زیاتر لە هەشت ساڵە لەو پۆستانەدان .

ژمارەی خوێندراو : 10 جار

هەواڵی زیاتر