حکومەت کتێب بۆساڵی نوێی خوێندن چاپدەکات و مامۆستایانیش هەرەشەی بایکۆتی سەرتاسەری دەکەن.
نەژاد عەبدوڵا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن حه‌وت ملیۆن و 617 هه‌زار و 461 كتێب چاپ كراون، كه چوار ملیۆن و 500 هه‌زاری پشكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه و له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌كانه‌وه له 95%یان دابه‌شكراون. دوبەدوای ئەوەی وەزیری پەروەردە 25ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌مین رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد و بۆ ئه‌مساڵیش ئاماده‌كاریه‌كان ته‌واووبوون.
ئەمە لەکاتێکدایە مامۆستایان لەئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هەرەشەی بایکۆتی سەرتاسەری دەکەن و دەڵێن دەبێت حکومەتی هەرێم مانگانەو لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان دابینبکات و دەستبکرێت بە پلەبەرزکردنەوەیان.
ژمارەی خوێندراو : 8 جار