عێراق داوای دەرچونی هێزە هاوپەیمانەکان دەکات و ئەمریکاش لێدوانی پێچەوانەی رێککەوتن دەدات و هۆشیاری هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئێران دەدات لەئەگەری دەرچونی هێزەکانیان لەعێراق.
عێراق دەیەوێت هێزە هاوپەیمانەکان لە خاکەکەی بکاتە دەرەوە بۆئەومەبەستەش گفتوگۆیان لەگەڵ ئەمریکا کردوە هەرچەندە بەبیانوی بونی پاشماوەی داعش ئەمریکا ناڕازیە هێزەکانی لەخاکی عێراق بچێتە دەرەوە .
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن وردەکاری رێکەوتنی عێراق و ئەمریکای لەسەر دەرچونی هێزەکان بڵاونەکردەوە بەڵام بەرپرسانی ئەمریکی ئەوەیان راگەیاندوە بە رۆیستنی هێزەکانیان لە عێراق ململانێکانی ئەمریکا و ئێران توندتر دەکاتەوە ئەگەری روبەروبونەوەش لە داهاتودا لەناوچەکە زیاددەکا.
ژمارەی خوێندراو : 48 جار