عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تەواوی پارەی مووچە دابینکراوە و هیچ کێشەیەکی نییە

پێش 1 هەفتە

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تەواوی پارەی مووچە دابینکراوە و هیچ کێشەیەکی نییە.
عەتوان باسی لەوەش کرد، پشتبەستن بە داهاتی نەوت بە پلەی یەکەم بۆ بنیاتنانی وڵات نادروستە و دەبێت پلانی جێگرەوە هەبێت، ئەوەش بریتییە لەوەی حکومەت پاڵپشتی کەرتی تایبەت بکات.
وتیشی، دەبێت گۆڕانکاری لە سیستەمی کاغەزەوە بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی هەبێت، بەو پێیەی ئەو ئامڕازەیە کە ئابووریی نیشتمانی لەسەری بنیات دەنرێت و دەبێت سەرۆکی حکومەت بەدواداچوونی بۆ بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکەی ٨٩٪ـی داهاتی عێراق پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت و لە ئێستاشدا نرخی نەوت لە خوار نرخی خەمڵێنراوی ناو بودجەی عێراقەوەیە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە دەوروبەری ٧١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 11 جار

هەواڵی زیاتر