پارتی و یەكێتی، لەژێر فشار و هەڕەشەی "موچەبڕین"، كارتی دەنگدان لە هێزە ئەمنییەكان دەسەنن
#روون_میدیا
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان (پێشمەرگە و زێرەڤانی و پۆلیس و ئاسایش) بۆ #روون_میدیا نێردراوە، پارتی و یەكێتی دەستیانكردووە بە پێشێلكاریی و لەژێر فشار و هەڕشەی (موچەبڕین) دا كارتی دەنگدان لەو هێزانە دەسەنن .
ئەو كارمەندانەی كە قسەیان بۆ #روون_میدیا كردووە لە هەولێر و سلێمانی دەڵێن "پارتی كارتی دەنگدان لە پێشمەرگە و زێرەڤانی و ئاسایش و پۆلیس دەسەنێت و یەكێتیش كۆپییەكیان لێوەردەگرێت"
بەپێی بەدواداچوونەكانی #روون_میدیا،لە چەند رۆژی ڕابردودا، پارتی كارتی دەنگدانی لە بەشیك زۆر لە هێزەئەمنیەكان وەرگرتووە وە پێیان وتوون "هەتا رۆژیك پێش دەنگدان كارتەكانیان پێنادرێتەوە".
سەبارەت بە یەكێتیش، داوا لە كارمەندانی ئەو هێزانە كراوە كە كۆپییەكی كارتی بایۆمەتریی دەنگدانەكانیان بنێرن بۆ ئەو بەرپرسە حزبییانەی كە بۆ ئەو كارە ڕاسپێردراون .
ڕوپاك ئەحمەد، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە #روون_میدیای ڕاگەیاند "وەكوو پەرلەمانتارێكی خولی پێشوو وە هەروەها وەكوو پارێزەرێك داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكەم لەم پێشێلكاریانەی یەكێتی و پارتی بكۆڵنەوە دڵنیایی بدەنە هێزە ئەمنیەكان كە ئازادنە بەشداری دەنگدان بكەن و كەسیش نازانێت دەنگیان بە چ لایەنێك داوە"
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "برایانمان لە هێزە ئەمنیەكان تكاتان لێ ئەكەین مەچنە ژێر باری هەڕەشەكانی یەكێتی و پارتییەوە و هەر ئەندامێكی هێزە ئەمنیەكانیش پێویستی بە ئێمە بێت بەرگری لێ دەكەین وموچەیەكیش كە وەریدەگرێت مافی سەرەتایی خۆیەتی لە بەرامبەر ئەرك و دەوامی رۆژانەی وەریدەگرێت نەك لە بەرامبەر دەنگدانی بە پارتی یان یەكێتی"
ژمارەی خوێندراو : 29 جار