چەند پەیامێك لە وەزیری دارایی عێراقەوە، لەبارەی موچە بۆ بەرپرسانی حكومەتی ماوەبەسەرچوی هەرێم

10/09/2024

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ بەرپرسانی حكومەتی ماوەبەسەرچوی هەرێم:
لەمەودوا کە لیستتان نارد، با وەک لیستی مووچەی مانگی حەوت بێت؛ کە ئێمە مووچەی مانگی هەشتمان لەسەر بنەمای ئەو لیستە خەرجکرد؛ چونکە ئەو لیستەمان پاکتاو کردووە .
بە هیچ شێوەیەک لیستێک قبووڵ ناکەین کە ناوی زیادەی تێدابێت، کەمی هەبێت قەینا بەڵام زیاد نەبێت.
ئێمە هێشتا تێبینمان لەسەر لیستی مووچە هەیە؛ چونکە هێشتا ناوی چواری دووبارەی تێدایە. هەندێک ناوی دیکە بایۆمەتری نەکردووە.
فەرمانبەر هەیە لەسەر میلاکی هەرێمی کوردستانە، بەڵام لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە؛ بۆیە دەبێت ئەم کێشانە چارەسەر بکەن.
ئێمە پارەی مووچەی مانگی هەشتمان ناردووە و لێرە مووچەی مانگی حەوتی پێ دابەشکراوە، بەڵام ئەو لێبڕینانەی کە کراوە هیی مانگەکانی دوو تاوەکو مانگی شەش بووە نەفەوتاوە و لەبەغدایە، هەرکات کێشەکان چارەسەرکران دەخرێنەوە سەر پارەی مووچە.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 27 جار

هەواڵی زیاتر