٤٠هەزار کارمەند راهێنانیان پێدەرێت بۆ رۆژی هەڵبژاردن

10/09/2024

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری تەواویان کردوە بۆ دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان و لەئێستاشدا راهێنان بە ٤٠هەزار کارمەندیان دەکەن بۆ رۆژی هەڵبژاردن.
جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق راگەیاند "لە قۆناغى چاپکردنى کارتى دەنگدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانین.لە ناوەڕاستى ئەم مانگەدا رێکارەکانى چاپکردنى کارتى دەنگدان کۆتایی دێت.
وتەبیژی کۆمسیۆن داوای لەهاوڵاتیان کردوە کارتەکانی دەنگدانیان وەربگرنەوە رۆژی دەنگدانیش بەشداری لەهەڵبژاردنەکان بکەن بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری ساختەکاری.
لەئێستادا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راهێنان بە زیاتر لە ٤٠ هەزار کارمەند دەکات تاوەکو لەرۆژی هەڵبژاردندا هیچ گرفتێک دروستنەبێت.
لە ئێستادا کۆمسیۆن خەریکی وردبینیە لە کاندیدەکان چەند کاندیدێک دورخراونەتەوە و ٣ رۆژ مۆڵەت دراوەتە حیزبەکانیان تاوەکو جێگرەوە بۆ ئەو کاندیدانە دابنێن ،و تا ٣رۆژیش دەتوانن پەڵپ لە دروخستنەوەی کاندیدەکانیان بگرن.
ئامادەکاریەکان بۆ ٢٠ی ١٠ی ئەمساڵە کە بریارە  هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو رۆژەدا  ئەنجامبدرێت.

ژمارەی خوێندراو : 88 جار

هەواڵی زیاتر