سەرۆككۆماری ئێران سەردانی عێراق دەكات

11/09/2024

سەرۆككۆماری ئێران سەردانی عێراق دەكات
دکتۆر مەسعوود پزیشكیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرمی محەمەد شیا ئەلسودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی عێراقی کرد، لەگەڵ گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە فەرمی لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
لە مەراسیمی بەخێرهاتنی فەرمی سەرۆک کۆماری ئێراندا، دوای لێدانی سروودی نیشتمانیی هەردوو وڵات، سودانی و پزیشكیان چاویان بە تیمی مەراسیمەکە کەوت کە لە شوێنی تایبەت ئامادەبوون و دواتر بەرپرسانی پلە باڵای یاوەرییان ناساند.
دوای مەراسیمی بەخێرهاتنی فەرمی پزیشکیان سەردانی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری عێرای كردوو و لەگەڵ عەبدولەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق كۆبویەوە.
وابریارە هەر ئەمرۆ سەرۆككۆماری ئێران كۆبونەوەی تایبەت لەگەل سودانی بكات و دوای ئەوەش کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەندامانی شاندە باڵاکانی هەردوو وڵات ئەنجام دەدرێت.
پزیشكیان لەسەرەتای بەرێكەوتنی بۆ عێراق بۆ میدیاكانی راگەیاند كە ێراق ولاتیكی ئیسلام دۆست و هاوكار و هاوپەیمانەو ریكەوتننامەی هەماهەنگی لەنیوانیان ئامادەكراوە و لەم سەردانەدا واژۆ دەكریت.

ژمارەی خوێندراو : 87 جار

هەواڵی زیاتر