ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بە چەند هەڵەیەک کردووە، کاغەزی دەنگدان پووچەڵدەکەنەوە:
١. دانانی نیشانە بۆ زیاتر لە لیستێکی (هاوپەیمانی یان حزب، یان کاندیدی تاکەکەسی).
٢. دانانی نیشانە بۆ پاڵێوراو، بەڵام نیشانە بۆ لیستێکی (هاوپەیمانی یان حزب، یان کاندیدی تاکەکەسی) دانەنرابێت.
٣. نیشانەكە بە قەڵەمی مۆری نیشانەكردن دانەنرابێت، بەڵكو بە قەڵەمێكی تر دانرابێت.
٤. كاغەزەكەی دەنگدان هیچ نیشانەیەكی لەسەرنەبێت (بەتاڵ بێت).
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 33 جار